به‌شی ژمێریاری
به‌شى ژمێریارى
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمان له به‌شى ژمێریارى ئه‌وه‌یه که ببێته یه‌كێك له ناوه‌نده سه‌ره‌كیه‌كان و پێشه‌نگ بێت له پڕۆگرامه‌كانى خوێندن و چالاكی له بوارى زانسته‌كانى ژمێریارى ئاسایى و زانسته‌كانى ژمێریارى ئه‌لیكترۆنى، به شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى كواڵێتى نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ، وه له‌هه‌مان كاتدا وه‌ڵامى داواكارى و پێداویستى بازاڕى ناوخۆ و هه‌رێمیش بداته‌وه .
ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌شه بریتیه له ئاماده كردنى كادیرى ژمێریارى پیشکه‌وتوو و كه‌شێكى زانستى گونجاو بۆ قوتابیان فه‌راهه‌م بكات ، كه تێیدا قوتابى بتوانێت بگات به ئه‌زموونێكى جیاواز و پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌كادیمیانه ، كه به‌درێژایى ژیانى كردارى له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت و مه‌عریفه‌ى ژمێریارى پێویستى بۆ فه‌راهه‌م بكات له هه‌ردوو بوارى تیۆرى و پراكتیكى . جگه له‌مه ده‌رچووى به‌شه‌كه‌مان ئه‌و شێوازه زانستیانه‌ى پێده‌درێت كه تایبه‌تن به چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر له بوارى ژمێریارى له‌ڕێى ووتنه‌وه‌ى وانه‌ى تایبه‌تمه‌ند به ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى به درێژایى هه‌ر پێنج ساڵى خوێندندا.
هه‌ده‌فمان له به‌شداریكردنى كاریگه‌رانه له پێكهێنانى سه‌رمایه‌ى فیكرى و په‌ره‌دان به لێهاتوویه‌كان و پته‌وكردنى كارامه‌یى پیشه‌یى له بوارى ژمێریاریى نوێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارى پێویستیه‌كانى بازاڕى ناوخۆ ، هه‌روه‌ها خزمه‌تكردنى بابه‌ته‌كانى گه‌شه‌سه‌ندن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون له به‌رزبوونه‌وه ، به كوالێتى و ده‌ره‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى فێركردن و چالاكی به‌پێى پێوه‌ره‌كانى كوالێتى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى.
