به‌شی كۆمپیوته‌ر

زانستەكانی كۆمپیوتەر


بەشی زانستەكانی كۆمپیوتەر بە یەكێك لە بەشە زانستیه‌ گرنگەكانی ئه‌مرۆی جیهان ئەژمار دەكرێت. ئەم بەشە گرنگی دەدات بە بەكارهێنانی شێوازە تیۆری و پراكتیكیەكان بۆ چارەسەركردن و گواستنەوەی زانیاریەكان لەرێگەی كۆمپیوتەرەوە . دەرچوانی ئه‌م به‌شه‌ بڕوانامەی دبلۆمیان پێدەدرێت لە بواری زانستەكانی كۆمپیوتەر . ئەم بەشە گرنگی دەدات بە بونیاتنانی زانیاری و مەعریفی تایبەتمەند لای قوتابیان لە بواری كۆمپیوتەردا بەمەبەستی ئامادەكردنیان لە بوارەكانی پڕۆگرامسازی و بەكارهێنانی تۆڕی كۆمپیوتەری و پەرەدان بە سیستەمە جیاوازەكانی كۆمپیوتەر لە دەزگا فەرمیە جۆراوجۆرەكان , هەروەها لە دامەزراوە و كۆمپانیا تایبەتەكان لە دوای دەرچوون لە په‌یمانگه‌, بەمەش شیاو دەبێت بۆ چوونە نێو بازاڕی كار بە سەركەوتوویی .
دانانی بنكەیەكی زانستی لە داهێنانكاران و پسپۆڕان لە زانستی كۆمپیوتەری و پڕۆگرامسازی و وێب دیزاین ئەو بوارانەی كە پەیوەندیان هەیە بە زانست و ئەپڵیكەیشنەكانی كۆمپیوتەر , لەگەڵ هەوڵی بەردەوام بۆ ئامادەكردنی پلانەكان بۆ پەرەپێدانی ئامراز ەكانی خوێندن بەمەبەستی گەرەنتی كردنی تەواوكردنی پێوەرەكانی باشی . هەروەها گرنگی دان به‌ ئامادەكردنی دەرچووی جیاواز و ناوازە كە بتوانێت داواكاری و پێویستیەكانی بازاڕی كار پڕبكەنەوە و دوانەكەون لەو گەشەسەندنە گەورەیەی كە لە بواری تەكنەلۆژیای زانیاریەكان و گەیاندندا هەیە . هەروەها بتوانن خوێندنی به‌كالاریۆس له‌ زانكۆكانی هه‌رێم تەواو بكەن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەی به‌كالاریۆس لەبوارە پسپۆڕیەكان.

ئامادەكردنی دەرچووی شیاو كە بتوانن لێهاتوویانە مامەڵە لەگەڵ پڕۆگرامەكان و پڕۆگرامسازی و نێتوۆرك و وێب دیزاین و زانیاریەكان بكەن لەگەڵ كاركردن لەسەر فەراهەمكردنی هەلی گونجاو بۆ گەشەدان بە تواناكانی كۆمەڵگە , سوود وەرگرتن لەو پێشكەوتنەی كە رووی داوە لە تەكنەلۆژیای زانیاریەكان سەرەڕای پێشەنگی لە بواری فێركردن و پەروەردەیی و ئەكادێمی, بەشێوەیەك وا لەبەشەكە بكات كە بتوانێت پڕۆگرامسازی خاوەن كارامەیی بەرز و لێهاتوو بخاتە نێو كۆمەڵگە كە توانایان هەیە بەشدار بن لە بونیاتنانی دامەزراوە جۆراوجۆرەكانی و گواستنەوەی زانیاری بۆی.