به‌شی كارگێری
به‌شى کارگێری
پێگه‌یاندنی ده‌رچوان له بوارى كارگێڕى كه تواناى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریه‌تیان ده‌بێت له دامه‌زراوه گشتیه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كه كارگێڕیه‌كان ده‌زگا گشتیه‌كان به‌پێى ئاسته‌كانى كارگێڕى له پلاندانان و رێكخستن و سه‌ركردایه‌تى كردن و په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى و دانووستان و چاودێرى و چالاكى به‌رهه‌مهێنان و دارایى و تاكه‌كان و ده‌ركردنى بڕیارى كارگێڕى سه‌ركه‌وتوو كه له‌سه‌ر بابه‌تى بوون له كارگێڕى زانستى بونیات نراوه .
به‌شى كارگێڕى خوێندنێكى فراوان به‌و لایانه‌نانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به سیستمه‌كانى كارگێڕى هه‌یه . ئه‌م به‌رنامه‌ى خوێندنه هه‌موو ئه‌و داواكارى و پێویستیانه‌ى له‌خۆ گرتوه بۆ كه وا له‌قوتابى بكات بتوانێت بچێته نێو بوارى به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕى و دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت وگشتى و تێكه‌ڵ ، به‌شێوه‌یه‌ك كه تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بێت چاره‌سه‌رى نوێ و سه‌رده‌میانه پێشكه‌ش بكات بۆ باش كردن و گه‌شه‌پێدان و به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى گشتى له‌ئاستى ناوه‌خۆ و هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى ، چونكه پێوه‌رى پێشكه‌وتن و ژیارى گه‌لان و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى كۆمه‌ڵگه وبژێو و خۆشگوزه‌رانیان بریتیه له به‌رزى ئاست و كوالێتى كارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردنى دامه‌زراوه گشتیه‌كانى ئه‌و ولاته . ئه‌م به‌شه ده‌رچوانى ئاماده‌یى هه‌ردوو به‌شى زانستى و وێژه‌یى وه‌رده‌گرێت.
ئاماده كردنى به‌ڕێوه‌به‌ر و كارگێڕى شیاو به ئاستێكى به‌رز له رێى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام به ئه‌دایان و بونیاتنانى كارایى دامه‌زراوه گشتیه‌كان له به‌ده‌ستهێنانى ئامانج و تواناكانى له به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌كان.
